ئێران بە هیچ لەونێک بێ ڕێزی بە بنەمای سەروەری خۆی قبووڵ ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە قسە دەستێوەردانانەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وتی: ئێران بە هیچ لەونێک بێ­ڕێزی بە بنەمای سەروەری خۆی لەوانە سەربەخۆیی دەسەڵاتی داد قبووڵ ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسە دەستێوەردانانەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە خاتوو فەریبا عادلخا وتی: شوێنگیری کردنی تاوانی هاووڵاتیە ئێرانییەکان بەس ئەرکی بەرپرسانی دادی ئێرانە. ئەو دۆسیە بە لەبەرچاو گرتنی یاسا لە دادگا شوێنگیری کراوە و خاتوو عادلخا مافی هاووڵاتی خۆی هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: سزای دیاری کراو، ڕای دادگای سەرەتاییە و خاتوو عادلخا دەتوانێت لە ڕێگای یاساییەوە ئاکامەکەی شوێنگیری بکات.

مووسەوی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دەسەڵاتی داد بە پێی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەربەخۆیی تەواوی هەیە، هەڵسەنگاندنی یەک لایەنەی سزا دەکراوەکان لە لایەن دەسەڵاتی دادەوە بۆ پێوەندی دوولایەنە سازێنەر نابێت و جەختی کرد: هەر جۆرە هەڕەشە یان دەستێوەردانێک دەبێتە هۆی پێچراوتر بوونی ئەو دۆسیە و ئێران بێ­ڕێزی بە بنەمای سەروەری خۆی لەوانە سەربەخۆیی دەسەڵاتی داد بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکات.

News Code 32577

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =