بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە ئاهەنگی وەبەرهێنانی پلانگەلی نیشتمانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان کە بە شێوەی ڤیدئۆ کۆنفڕانس بەڕێوەچوو، جەختی کرد: گەلی ئێران بزانن کە گەمارۆ و گوشاری زەختی بێ هاوتا ناتوانن ئاستەنگ بخەنە سەرڕێی بزواتی نەتەوەییمان. ئەمریکا ناتوانێ گەلی ئێران بە چۆکدا بێنێت.
وتیشی: کۆرۆنا و کێشەگەلێکی لەو چەشنە ناتوانن بەرهەم هینانمان بوەستێنن. ڤایرۆسی ئەمریکی و کۆرۆنا کاریگەریی خۆیان هەیە، بەڵام هیچکات بەو ڤایرۆسانە ناوەستین و درێژە بە بەرهەم هێنانمان دەدەین.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەش دا: بە هەموو توانامانەوە هەوڵ دەدەین ئامانجە مەبەستەکانی رێبەری باڵا لە پێناو گەشەی بەرهەم هێنەری ڕاپەڕێنین و بە ئومێدی خودا تا کۆتایی ئەوساڵ هەموو حەوتەیەک ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەگەلی مەزنمان دەبێ.
Your Comment