بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕەحیم بەدوی، کە بە ناوی باوکی ژینگەی بووکان، دەناسرێت، بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دوێنێ ٢٧ ی گوڵان، لە شارەکەی خۆی بووکان کۆچی دوایی کرد.
بەدوی، ساڵی ٧٨ بە دامەزراندنی ڕێکخراوی پارێزەرانی ژینگە، چالاکی خۆیی لە بواری گەڕان لە سروشت، وەرزش و ژینگە و پەروەردەی ژینگە دەست پێکرد.
چالاکی ژینگەیی، کەژەوانی، کردنەوەی پیشانگا، خاوێن کردنەوەی سروشت لە هەر جۆرە زبڵێک، بەرێوە بردنی پۆلی پەروردەی ژینگەیی، چێ کردنی پارکی دارستانی بەردە زەرد و ... لە دەستکەوتەکانی ئەو ڕێکخراوەیە.
ڕێکخراوی پارێزەرانی ژینگەی بووکان؛ دامەزراوەیەکی خەڵکی، خۆبەخش و سەربەخۆیە کە بە هەوڵی ئەندامانی چالاک و سەید ڕەحیم بەدوی وەکوو کارگێڕی ڕێکخراوەکە و هۆگرانی ژینگەی بووکان توانیویە یەکێک لە دامەزراوە خۆبەخشە سەرکەوتووەکان لە ناوچەکە لە بواری ژینگە بێت.
بۆچوونی ئێوە