بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوزیلەند، بە پێی ئەو خوێندنەوە کە ئەنجامەکەی لە نیچر کامیۆنیکیشنز بڵاو بووەتەوە، خواردنی خۆراک هاوشێوەی دۆخی بەڕۆژوو بوون دەبێتە هۆی دابەزینی خێرایی گەشەی گرێیەکانی شێرپەنجە.
تاقی کردنەوەکان لە ئەو بوارە لە سەر مشکەکان، نیشانی دەدات ئەنجام دانی ئەو کارە بووەتە هۆی ئەوەی کە گەشەی گرێیە شێرپەنجەییەکان لە ڕێخۆڵەی گەورەی مشکەکان کەم ببێتەوە.
ئەمە یەکەم جارە کە ڕێکارێکی ناژەهراوی بۆ کەم کردنەوەی ڕەوتی گەشەی گرێیە شێرپەنجەییەکان کاریگەری هەبووە.
ڕێکاری بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی هەم خەسار لە خانە و گرێیە شێرپەنجەییەکان دەدات و هەم خانە ئاسایی و تەندروستەکان.
ئاڵبەت ئەبێ ئەوەش بزانین کە دۆخی بەڕۆژوو بوون بۆ نەخۆشی شێرپەنجە کە کێشەی جەستەیی و کز بوونی لەشی بەدواوە دەبێت، کارێکی ئاسان نییە و کەواتە خواردنی ڤیتامین سی دەتوانێت ئەو دۆخە دژوارە ساکار بکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە