بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف سەبارەت بە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا لەبارەی بەرجام وتی: پاگەندە زۆر گەمژانەکانی بەرپرسانی ئەمریکی شتێکی تازە نییە. هەروەها بەرجام هیچ دەروەستی بەوانەوە نییە و ئەوی هەیە لە نێوان ئێران و ئەندامانی دیکەی بەرجامە.
زەریف بە بیرهێنانەوە پابەندی ئێران بە چوارچێوەکانی بەرجام: ڕایگەیاند: ئەندامانی بەجێ ماوەی بەرجامیش دەتوانن بە هەڵویستی خۆیاندا بچنەوە و ئەگەر ئەو کارە بکەن، ئێمەش دەگەڕێینەوە سەر ڕاپەڕاندنی کامڵی بەرجام.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کرد: بەرجام بەڵگەیەکی تۆکمەیە و کشانەوە ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە لە داهاتوودا بە زیانیان تەواو دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری ناڤۆکیدا پێشکەوتنی بەرچاوی بووە و بەرجام بە هیچ جۆرێک نەبۆتە ئاستەنگ لە بەردەم پێشکەوتنمان.
Your Comment