بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە تاقیکاریی ئەنجام دراوە لە سەر ٦٢٤٢ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، گیرۆدەبوونی ١٩٣٤ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٤١٤٦ کەس نەرێنی بووە و وەڵامی ١٦٢ کەسیش ڕانەگەیێندراوە.
ڕاشیگەیاند: لەو هەزار و ٩٣٤ کەسە ٥٤٣ کەس لە سنە، ٤٢٠ کەس لە سەقز، ٢٢٧ کەس لە بانە، ۱٦٢ کەس لە قوروە، ۱٤٧ کەس لە دیواندەرە، ۱١١ کەس لە بیجار، ١١٣ کەس لە مەریوان، ٩٨ کەس لە کامیاران، ۸٧ کەس لە دێولان و ۲٦ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٣٧ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: ٣٦ کەس لە سەقز، ٣١ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٩ کەس لە بانە، ٩ کەس لە کامیاران، ٩ کەس لە بیجار، ٧ کەس لە مەریوان، ٥ کەس لە دیواندەرە و ٢ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو نەخۆشییە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختیشی کرد: تا ئێستا ۱۰٩٠ کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
Your Comment