بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە تاقیکاریی ئەنجام دراوە لە سەر ۵٩٨٠ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، گیرۆدەبوونی ١٨٩٧ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ۳٨٧٦ کەس نەرێنی بووە و وەڵامی ٢٠٧ کەسیش ڕانەگەیێندراوە.
ڕاشیگەیاند: لەو هەزار و ٨٧٣ کەسە ٥٢٣ کەس لە سنە، ٤٠٥ کەس لە سەقز، ٢٢٦ کەس لە بانە، ۱٥٨ کەس لە قوروە، ۱٤٣ کەس لە دیواندەرە، ۱٠٩ کەس لە بیجار، ١١٣ کەس لە مەریوان، ٩٦ کەس لە کامیاران، ۸٦ کەس لە دێولان و ۲٦ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٣٥ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: ٣٥ کەس لە سەقز، ٣٠ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٩ کەس لە بانە، ٩ کەس لە کامیاران، ٧ کەس لە مەریوان، ٥ کەس لە دیواندەرە و ٢ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو نەخۆشییە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختیشی کرد: تا ئێستا ۱۰٥٨ کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە