وردەکاری نوێ سەبارەت بە کوژرانی ئۆسامە­ بێن­ لادەن بڵاو کرایەوە

لە نۆهەمین ساڵڕۆژی کوژرانی ئۆسامە­بێن ­لادەن، ئەندامی پێشووی هێزە تایبەتەکانی" ناوی سیلز" ئەمریکا کە دوایین گوللەی لە سەرۆکی پێشووی ئەلقاعیدە دا، وردەکاری نوێ سەبارەت بە ئەو ئۆپراسیۆنە دەرخست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربازی پێشووی ئەمریکی لە گفتوگۆی تایبەت لە گەڵ کەناڵی فاکس نیوز بۆ یەکەم جار وردەکاری لە شێوەی پلان ڕێژی چەکدارانی دەریایی ئەمریکا ناسراو بە ناوی سیلز بۆ لەناوبردنی ئۆسامە بێن لادەن، سەرکردەی پێشووی ئەلقاعیدە و بەڕێوە بردنی ئەو ئۆپراسیۆنە بڵاو کردەوە.

ئۆنیل جەخت دەکات، مەشق بۆ بەڕێوە چوونی ئۆپراسیۆنەکە چەندین هەفتە لە ناوچە کوێستانییەکان لە ئەمریکا پێش ناردنی تیپی شەشەمی ناوی سیلز بۆ پاکستان بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە درێژەی هەبوو.

ئەو سەربازە ئەوەشی وت کە ئەگەری ئەوە هەبوو کە ئەو ئۆپراسیۆنە ڕێگایەکی یەک لایی بێت و ئەو هەرگیز زیندوو نەگەڕێتەوە ماڵ.

بە پێی قسەکانی ئۆنیل، ئەو ئۆپراسیۆنە ٣٨ خولەک درێژەی هەبووە.

ئەو سەربازە پێشووە دەڵێت: ئەو لە گەڵ یەکێک لە هاوکارەکانی چووەتە دوایین پەناگەی ڕێبەری ئەلقاعیدە و چووەتە ژوورەکەیەوە و گرووپێک لە ژنان لەوانە کچەکان و یەکێک لە ژنەکانی بێن لادەنی دیوە.

ئۆنیل درێژە دەدات: لە ئەو چرکەیەدا تەنیا لە دوو هەنگاوی منەوە پیاوێک هەبوو کە خۆی لە پشتی ژنەکەیەوە شاردبووەوە و دەستی نابووە سەر شانی ژنەکەیەوە.

بە وتەی ئۆنیل، ئەو ڕواڵەتەی هەزاران جار دیبوو، ئەوە ئۆسامە بێن لادەن بوو.

ئەو دەڵێت: ئەو دیدارە تەنیا یەک چرکەی خایاند و بێن لادەن پێش لە تەقەکە شتێکی نەوت.

News Code 32252

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha