ڕووسیا ڕێگەی نەدا سەربازانی ئەمریکا بچنە قامیشلۆ

سەرچاوەگەلی ڕووسیا ئاشکرایان کرد کە سەربازانی ئەو وڵاتە پێشیان بە چوونی ئەمریکییەکان بۆ ناو شاری قامیشلۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، هیزەکانی ڕووس پێشیان بە چوونی ئەمریکییەکان بۆ ناو شاری قامیشلۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا گرتووە.

هەواڵنێری سپۆتنیک لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە وەڵامی ناڕەزایەتی پێشتری هێزەکانی ئەمریکی و ئاستەنگنانەوەیان لە بەردەم هێزەکانی ڕووسی بۆ گەشت لە شارۆچکەی قەحتانییە، زیاتر لە ٨ هامەری ڕووسی لە کاتی گەڕانەوە لەو شارۆچکەیە پێشیان بە کاروانی گەشتی ئەمریکی گرتووە و بۆ چەند کاتژمێر رێگەیان نەداون بچنە ناو شاری قامیشلۆوە.

شایانی باسە، چەند مانگ لەوە پێش سەربازانی ئەمریکی ئاستەنگیان خستۆتە بەردەم ڕووسەکان لە سەر جادەی نێودەوڵەتیی ئێم ٤ی نێوان مەنبەج و قامیشلۆ لە حەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

News Code 32246

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha