بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هێرشی تیرۆریستی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق لە پەیامێکدا وێڕای ئیدانە کردنی ئەو ڕووداوە، سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی گیان بەخت کردووان کرد.
ئیرەج مەسجدی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی، تیرۆریستەکانی داعش جارێکی تر دەستیان دایە جەنایەتەوە و ژمارەیەک لە منداڵەکانی عێراقی ئازیزیان شەهید کرد، وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هێرشە تیرۆریستییە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو کەسانە دەکەین.
بۆچوونی ئێوە