تاقی کردنەوەی سەرکەوتووی دەرمانی ئایدز بۆ دەرمانی کۆرۆنا

ئەنجامی تاقی کردنەوەی دەرمانی ئایدز بۆ دەرمانی کۆڤێد ١٩ سەرکەوتوو بووە. ئەو دەرمانە لە کۆمپانیایەک بە ڕێبەرایەتی کەسێکی ئێرانی تاقی کراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کلینیکاڵ ترایالز ئارنا، ئەنجامی تاقی کردنەوەیەکی بچووکی دەرمانی پادتەنی مونوکلونالی مرۆڤ بە ناوی leronlimab بۆ بەرەنگاریی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرکەوتوو بووە.

ئەو دەرمانە لە کۆمپانیایەک بە ناوی CytoDyn بە بەڕێوەبەرایەتی باڵای نادر حەسەن پوور بەرهەم هاتووە. حەسەن پوور لە ئەو بارەوە دەڵێت: ئەنجامی تاقی کردنەوەکە زۆر سەیرە.

ئەو دەرمانە لە بنەڕەتدا بۆ دەرمانی ئێچ ئای ڤی بەرهەم هاتووە.

هۆکاری سەرەکی تاقی کردنەوەی ئەو دەرمانە بۆ دەرمانی کۆڤێد ١٩، توانای leronlimab بۆ هێواش کردنەوەی تۆفانی سیتوکینە. تۆفانی سیتۆکین کاتێک ڕوو دەدات کە کۆڤێد ١٩ دەبێتە هۆی ئەوەی کە سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ باش کار نەکات.

تاقی کردنەوەی ئەو دەرمانە بۆ دەرمانی کۆڤێد ١٩ بە ئامادە بوونی ١٠ نەخۆش لە ناوەندی مۆنت فیورە هەڵکەوتوو لە کۆلێژی پزیشکی ئالبرت ئانشتەین لە نیۆیۆرک ئەنجام بووە.

News Code 32217

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =