ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای کوردستان بەرزبۆوە

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ٣٨ کەسیی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو پارێزگایە، ڕایگەیاند: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای کوردستان گەیشتە ١١٥١ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٢ هەزار و ٨٧٠ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ١١٥١ کەس پشت‌ڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ١٥٤٠ کس نەرێنی بووە.

ڕاشیگەیاند: لەو ١١٥١ کەسە ٢٨٣ کەسیان لە سەقز، ١٤٦ کەس لە بانە، ٢٨٥ کەس لە سنە، ٦٣ کەس لە کامیاران، ٩٧ کەس لە قوروە، ٧٠ کەس لە مەریوان، ٧٦ کەس لە دیواندەرە، ٥٠ کەس لە بیجار، ٦١ کەس لە دێولان و ۲۰ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.

فەلاحی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١١٦، جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ٦٤٣ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.

News Code 32161

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha