دەوڵەتی بریتانیا یەک ساڵە ئاگای لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا بووە

بڵاو بوونەوەی بەڵگەیەک دەریدەخات کە دەوڵەتی بریتانیا پێش لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەگەری قەیرانی بوونی دۆخ و کاریگەری ئابووری و کۆمەڵایەتی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا ئاگادار بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گاردیەن، بە گوێرەی بەڵگەی شاردراوە کە بەم زووانە بڵاو بووەتەوە، دەوڵەتی بریتانیا لە یەک ساڵی ڕابردووەوە و تەنانەت پێش لە بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا سەبارەت بە گشت گیری و کاریگەرییە بەربڵاوە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو ڤایرۆسە زانیاری هەبووە و هۆشداریی پێدراوە.


ئەو پێش بینیە لە بەڵگەیەک لە ژێر ناوی " لێکدانەوەی هەڕەشەی ئاسایشی نەتەوەیی" ساڵی 2019 لە لایەن " پاتریک والانس" ڕاوێژکاری باڵای زانستی دەوڵەتی ئەنجام درابوو کە بڵاو هۆشداریی درابوو کە بڵاو بوونەوە و گشت گیری ئەو ڤایرۆسە دەبێتە هۆی مەرگی دەیان هەزار کەس.

لە ئەو بەڵگە هۆشداریی درابووە دەوڵەت کە هوماری جیهازاتی پزیشکی و پێداویستی خۆپاراستنی کادیری پزیشکی دابین بکرێت.

News Code 32133

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha