ئاوردانەوەیەک لە موعجیزەی تەبەس/ بیرهێنانەوەی داڕزانی مێژوویی ئەمریکا

ئەوڕۆ ساڵوەگەری ڕووداوی مێژوویی تەبەسە؛ ڕووداوێک کە بیرهێنەرەوەی داڕزانی مێژوویی ئەمریکایە. ئەو ڕووداوە وەک موعجیزەیەک دەچوو کە نیشانی دا باری مەعنەوی و ئیرادەی خودا زۆر لە هەموو بژێرەگەلی مادی و سەربازی بۆ دیاری کردنی لایەنی سەرکەوتوو کاریگەرترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر- بەشی نێودەوڵەتی: ئەوڕۆ ساڵوەگەری ڕووداوی مێژوویی تەبەسە؛ ڕووداوێک کە بیرهێنەرەوەی داڕزانی مێژوویی ئەمریکایە. ئەو ڕووداوە وەک موعجیزەیەک دەچوو کە نیشانی دا باری مەعنەوی و ئیرادەی خودا زۆر لە هەموو بژێرەگەلی مادی و سەربازی بۆ دیاری کردنی لایەنی سەرکەوتوو کاریگەرترە. ئەویش لە هولومەرجێکدا کە شۆڕشی ئێران تازە سەرکەوتوو بوو و دارەدارەی هەنگاونانە ناو ڕەوتی مێژوویی دەکرد. ئەمریکا هیچکات ئەو شکستەی فەرامۆش ناکات؛ تەنیا تۆفانێکی لم بەس بوو بۆ ئەوەی هەموو جیهازات و دەیتاگەلی سەربازیی ئەمریکا تێک بشکێنێت.

پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆی خستبووە گەڕ هەتا ئەم شۆڕشە تێک بشکێنێت و لەم ماوەیە بابەتی بەبارمتەگرتنی سیخۆرانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ساڵە سەرەتاییەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، بووە هۆی قەیرانێکی گەورە و ناکۆکی لە دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵسوکەوت لە گەڵ کۆماری ئیسلامی. هەر چەند لەمناوە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکی بە سەرپەرەشتیی بێرژێنیسکی لایەنگری هەڵمەتی کوشەندەی سەربازی لە شۆڕشی ئیسلامی بووە.

بەو پێیە، گرووپێکی ١٣٢ کەسی لە ژێر ناوی "دێڵتا فۆرس" بۆ هێرش کردنە سەر ئێران و ئازادکردنی بارمتەکان پێک هات و پاش لێکدانەوەیەکی بەرفراوان، شەوی ٤ی گوڵانی ١٣٥٩ی هەتاوی، ٧ فرۆکەی زەبەڵاحی سەربازیی ۱۳۰-c و هەشت کۆپتەری سەربازیی پڕچەک‌کراوەی ئەمریکی لە ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی "پەنجەی هەڵۆ" هاتنە ناو خاکی ئێران و لە ١٢٠ کیلۆمەتریی شاری ڕاوەری کێرمان تووشی کێشەی فەنیی هاتن و ناچار بوون بنیشنەوە. کەسانی ناو کۆپتەرەکان بۆ کۆپتەری دیکە گواسترانەوە و لە گەڵ هەڵکردنی تۆفانی لم، دەزگای هیدرۆلیکی ئەو کۆپتەرەش لە کار کەوت و دانیشتووانی توانیان خۆیان بگەیێننە فرۆکەهەڵگری نیمیتز.

بەوەشەوە ٦ فرۆکەی سی - ۱۳۰ و ۶ کۆپتەر لە شوێنی مەبەست لە سارای تەبەس لە تاریکی شەودا نیشتنەوە. لە کاتی سووتەمەنی وەرگرتنی کۆپتەرەکان بۆ ڕاپەڕاندنی قۆناغی دواتر، کۆپتەرێکی دیکەش تووشی کێشەی فەننی هات. ئەو ڕووداوە بووە هۆی هەڵوەشانەوە و ئاڵۆزتربوونی پیلانی ئەمریکییەکان، چونکە بە پێی لێکدانەوەکانیان بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە لانی‌کەم ٦ کۆپتەر پێویست بوو.

ئەو ڕووداوانە بە کۆپاپۆری نیمیتز و لەوێوە بە کۆشکی سپی ڕاگەیێندرا و چاوەروانی فەرمانی سەرۆک کۆمار بوون. جیمی کارتێر سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەمریکا خێرا فەرمانی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکە و کشانەوەی هێزەکانی دا. بەڵام هێزەکانی ئەمریکی لە تۆفاندا چەقیبوون و بۆ هەستاندنی فرۆکە و کۆپتەرەکانیان تووشی کێشە هاتبوون. فرۆکە و کۆپتەرێک لێک کەوتن و هەر دووکیان ئاگریان گرت. بە هۆی ئەو ڕووداوە ٨ کەسی ئەمریکی کوژران و پاشماوەیان ناچار لە هەڵاتن لە خاکی ئێران بوون.

شکستی بێ تێهەڵچوونی ئەمریکا لە ئێران، بۆ وڵاتێک کە بەردەوام شانازی بە دەسەڵات و توانستی سەربازی و هەواڵگریی خۆی دەکات، زۆر داڕزانە و تاقەت‌پرووکێن بوو. ئەوان بە بێ ئەوەی تێبگەن کە چۆن باری مەعنەوی و ئیرادەی خودا زۆر لە هەموو بژێرەگەلی مادی و سەربازی بۆ دیاری کردنی لایەنی سەرکەوتوو کاریگەرترە، بە ناچار لە ١ی جۆزەردانی ١٣٥٩ بە هاوکاری ئەورووپا گەمارۆی ئابووریان لە دژی ئێران سەپاند و لە ١٤ی پووشپەڕی ١٣٥٩ داراییەکانی ئێران زەوت کرا.

News Code 32117

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =