هێزەکانی ئەمریکی، مەلەوانانی ئێران دەنە دەدەن

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆمار سەبارەت بە چالاکیگەلی بەلەمەکانی سوپا، ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکی، مەلەوانانمان لە کەنارەکانی خۆماندا دەنە دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە تویتی رۆژی ڕابردووی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماریئ ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ چالاکییەکانی بەلەمگەلی سوپا لە هەژماری تویتەرییدا نووسی: تا ئێستا زیاتر لە ٥ هەزار کەس لە سوپای ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون.

وتیشی: ترامپ دەبێ وەڵامی پێداویستییەکانی ئەوان بداتەوە، نەک بە هەڕەشەکانی ببێتە هۆی خۆشحاڵی و هاوڕیی تیرۆریستانی سەدام. هەروەها هێزی دەریایی ئەمریکا هیچ کارێکی لە مەودای ٧ هەزار مایلی وڵاتەکەیدا نییە کە بەوجۆرە مەلەوانانمان لە کەنارەکانی خۆمان لە کەنداوی فارسدا دەنە دەدەن.

News Code 32108

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =