بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئاسۆشیتدپرێس، هاویشترانی سەرکەوتووانەی مانگیلەی "نور"ی کۆماری ئیسلامی کاردانەوەی زۆری جیهانی و لەوان وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (پێنتاگۆن)ی بە دواوە بوو.
ڕابێرت لۆدویک، وتەبێژی پێنتاگۆن بە ئاماژە بە بەردەوامبوونی واشنتۆن لە چاودێری کردنی پلانی مانگیلەیی ئێران ، وتی: تاران سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا مووشەکگەلی بالیستیکی نێوان بەژی نییە، بەڵام بە پێی حەز و هەوڵ بۆ مسۆگەر کردنی هاوکێشەیەکی ستراتژیکی لە هەمبەر ویلایەتە یەکگرتووەکان، پێدەچێ لە بواری بەرهەم هێنانی مووشەکی بالیستیکی نێوان بەژی هەنگاو بنێت.
شایانی باسە، مانگیلەی نوور، سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە مانگیلەهاوێژی ٣ی قۆناغیی قاسد لە کەویری ناوەندی ئێرانەوە لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە سەرکەوتوویی بەرەو گەردوون هاویشترا و لە سووڕگەی ٤٢٥ کیلۆمەتریی زەویدا جێگر بوو.
بۆچوونی ئێوە