بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاویشترانی مانگیلەی "نوور" سەر لە بەیانی ئەوڕۆ (چوارشەممە) سەرەڕای نمایشی سەرکەوتنی ئێران، لە خۆیدا ڕاچڵەکانێکی ئەمنیش بوو بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی و ئەمریکی، ئەویش لە هەلومەرجێکدا کە ئێران لە ژێر زەختی گەمارۆدایە و چاوەروانی ئەو هەنگاوەی لێ نەدەکرا.
هەڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوایی تێوەگلاوە لە قەیرانی کۆرۆنا لە بەرامبەر ڕووداوی هاویشترانی مانگیلەی "نور" یا بێدەنگی و تاسان بووە یان هەوڵی چکولە نیشاندانی. لەمناوە ترامپ بە بێ ئەوەی ئاگاداری ئەو ڕووداوە مەزنە بێت لە تویتێکدا هەڕەشەی لە بەلەمە ئێرانییەکان کردووە کە بۆیان نییە لە کۆپاپۆرەکانی ئەمریکی نزیک ببنەوە، دەنا دەکرێنە ئامانج.
هەڵبەت هەندێک میدیای عەرەبی ناوچە بە پێچەوانەی میدیاگەلی سعوودی، هەواڵی هاویشترانی مانگیلەی "نور"یان کردۆتە مانشێتی یەکەم و ئەم دەسکەوتە نوێیەی ئێرانیان نرخاندووە.
بۆچوونی ئێوە