بە پێی هەواڵی مێهر، زارا هێمەتی بە ئاماژە بەوەی کە بنەماڵەی ئەو کچە پێنج کەسن و بە هۆی کەم ئەندام بوونی سەرپەرشتی بنەماڵەکەوە لە لایەن بێهزیستی پارێزگاوە پشتیوانی دەکرێن، وتی: ئەم بنەماڵەیە بژیوی پێویستیان بۆ ژیان هەیە و کێشەی ئابوورییان نییە.
ناوبراو وتیشی: لە چاوپێکەوتنێک لە گەڵ بنەماڵەی ئەو کچە، ئەوان وتیان کە کچەکەیان کێشەی بووە و تووشی خەمۆکی بووە بەڵام بەداخەوە بنەماڵەکەی بە هۆی کێشەی فەرهەنگییەوە لە دۆخی دەروونی کچەکەیان بێئاگا بوون و ئەمەش هۆکاری خۆکووژی ئەو کچە بووە.
شیاوی ئاماژەیە چەند ڕۆژ پێش ئێستا کچێکی 12 ساڵانی ئیلامی خۆی کوشت کە دواتر هەندێ میدیا چەواشەکارانە ڕایانگەیاند کە لە بەر هەژاری و نەبوونی خۆی کوشتووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکەی ئەو دەنگۆیەیان ڕەتکردەوە و پاسان کارناسانی دەروون ناسی ئیدارەی بێهزیستی(باشتر کردنی دۆخی ژیان) لە ئێران ڕایانگەیاند کە ئەو کچە خەمۆکی بووە.
Your Comment