ئامانجی شاراوەی جێگربوونی پاتریۆت لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق

کارناسێکی سەربازی عێراقی لە لێدوانێکدا ڕووانییە ئامانجە شاراوەکانی جێگرکرانی سیستەمی پاتریۆت لە بنکە ئەمریکییەکانی ناو خاکی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، سەفا ئەعسەم کارناسی سەربازی عێراقی سەبارەت بە ڕووانییە ئامانجە شاراوەکانی جێگرکرانی سیستەمی پاتریۆت لە بنکە ئەمریکییەکانی ناو خاکی عێراق وتی: سەربازانی ئەمریکی لە عێراق بە دوای سڕینەوەی هەڕەشەی ئێران لە دژی ئیسرائیل و پێوشوێن گرتنی مووشەکگەلی ئێرانیی هاویشتراوە بۆ ئیسرائین.

ئەعسەم جەختی کرد: سوپای ئەمریکا بە دوای زاڵبوون بە سەر رێگە نێودەوڵەتییەکانی عێراق بۆ ناو خاکی سووریا بە هەر شێوەیەکی مومکین چ لە رێگەی سەربازی یان سیاسییە و ئەمریکا دەیەوێ بەو شێوە پرسی پەیوەندی نێوان ئێران، عێراق، سووریا و لوبنان بڕووخێنێت.

ئەو کارناسە ئامانج لە گوشار و جموجۆڵەکانی ئەمریکای پاڵپشتی لە هاوپەیمانانی واتە شێخ نشینەکانی کەنداوی فارس و ڕژیمی زایۆنی ڕاگەیاند.

شایانی باسە، ئەمریکا لەم دواییەدا بنکەکانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و حەریر لە هەرێمی کوردستانی بە سیستەمی پاتریۆت پڕچەک کردووە و بە وتەی گۆڤاری ئەمریکی defensenews، واشنتۆن لە پەنای پاتریۆت لەو بنکانە لە سیستەمێکی نوێی پەدافەندی بە ناوی C- RAM کەڵکی وەرگرتووە.

News Code 31945

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =