بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد فەلاحی وتی: بە هۆی داکردنی بارانی شەوی ڕابردوو لە گوندی نازمءاوای قوروە، یەکەیەکی ڕاگرتنی ئاژەڵان ڕووخا و بە هۆی ئەو ڕووداوە ٢٥ سەر مەڕ و ماڵات تیاچوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕووخانی یەکەیەکی نیشتەجێتیی خاڵیکراوە لە گوندی زەردەکەمەری بیجار هەواڵی دا و وتیشی: بە هۆی برووسکەی دوو شەوی ڕابردوو ١١ ئاژەڵ لە گوندی گڵەی سەر بە شاری مەریوان تیاچوون.
سەرپەرەشتی بەڕێوەبەریی قەیرانی پارێزگاری کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە هێزەکانی فریاکەوتن و رێگەوبان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی پارێزگا خەریکی هەوڵ و چالاکین تا لە ئەگەری ڕوودانی کێشەیەکی شیمانەیی بۆ دامەزراوە ژێرخانییەکان، رێگە پەیوەندییەکان و کەرتی کشتوکاڵی، چارەسەری بکەن.
Your Comment