بە ڕاپۆرتی ئاژانسب هەواڵی مێهر, مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی داعش بڵاوکردەوە.
مەسعوود بارزانی رایگەیاند: ئەم جۆرە پەلامارانە بەڵگەیەکی ڕونە لەسەر ئەوەی کە تیرۆریستانی داعش خۆیان ڕێکخستوەتەوە و هەڕەشەیەکی بەردەوامن بۆ سەر ئاساییش و ژیانی هاوڵاتیان.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "بەداخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و ڕوبەڕوبونەوەی هێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش لە سنووری شارۆچکەی کوڵەجۆ لە گەرمیان دوو پێشمەرگەی سەر بە لیوای پێنجی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەکانی ئیسماعیل فارس ڕەسوڵ و سورکێو حەمەڕەشید پاڕەزانی شەهیدبوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم جۆرە پەلامارانە بەڵگەیەکی رونە لەسەر ئەوەی کە تیرۆریستانی داعش خۆیان ڕێکخستوەتەوە و هەڕەشەیەکی بەردەوامن بۆ سەر ئاساییش و ژیانی هاوڵاتیان.
مەسعود بارزانی باسی لەوەشکردوە، پێویستە لەناوبردن و ڕێشەکێشکردنی تیرۆر وەک ئەولەوییەتێکی سەرەکیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان بمێنێتەوە.
Your Comment