کوردی عێراق داهاتوویەکی سەخڵەتی لەبەرە

گۆڤاری پترۆلیۆم ئیکۆنۆمیست وێرای ئاماژە بە دابەزینی نرخی نەوت و کێشەگەلی دارایی کۆمپانیا بیانییەکان، دەڵێت کوردەکانی عێراق جارێکی دیکە تووشی قەیرانەکەی ۲۰۱۴ دەبنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئابووریی پترۆلیۆم ئیکۆنۆمیست لە ڕاپۆرتێکدا فۆکووسی خستۆتە سەر مەلەفی نەوت لە هەرێمی کوردستان و هۆشداری داوە کە ئەو ناوچە خۆبەڕێوەبەرەی عێراق جارێکی دیکە بەرەوڕووی کێشە ۲۰۱۴ی و قەیرانی دارایی دەبێتەوە.

گۆڤارەکە بە ئاماژە  دابین کرانی لە سەدا ۹۰ی داهاتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتی خاوەوە، ڕایگەیاند: دۆخی نالەباری کۆمپانیا نەوتییەکان، نەدرانی مووچە لە کاتی خۆیدا، دابەزینی ڕێژەی پاشەکەوتی ژمارەیەک لە کێڵگە نەوتییەکان و لە ئەنجامدا دابەزینی نرخی نەوت لەم یەک مانگەی دواییدا کۆمەڵێک کێشەی سەرەکین کە  هەرێمی کوردستان لە مەلەفی نەوتدا بەرەوڕوویەتی.

پترۆلیۆم ئیکۆنۆمیست هۆشداری داوە کە کێشەگەلی بەردەم کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆتە هۆی ئەوەی پلانی پەرەپێدانی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە هەڵپەسێردراوی بمێنێتەوە و دوور نییە ئەو مەسەلەیەش ببێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی هەرێم و بەو پێیە، هەرێمی کوردستان بە کورتهێنانی داهات تووشی کێشەیەکی تر ببێت.

ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە پەک نەخرانی بەشە بودجە و مووچەی هەرێم لە دەوڵەتی عادل عەبدولمهەدی سەرۆک وەزیرانی دەست لە کار کێشاوەی عێراق، سەرباری خۆبواردنی هەرێم لە ڕادەست کردنی ۲۵۰ هەزار بەرمیل نەوتی خاو بە بەغدا، هوشداری داوە کە دوور نییە کوردەکان ئەم جارەیان ئەوەندە بەختیان نەبێت و سەرۆک وەزیری ئایندەی عێراق وەک عەبدولمەهدی دۆستانە مامەڵە لە گەڵ کورد نەکات و ئەگەر هەرێم پشکی نەوتی نەدا. بودجەی بۆ نەیەت.

News Code 31871

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =