بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە PBS، مارکۆس ڕۆئیز ئۆوانز رێبەری بزووتنەوی سەربەخۆیی ویلایەتی کالیفۆرنیا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی لە یووتیوب، ڕوو لە خەڵکی ئێران جەختی کرد کە نە وەک کەسێکی ئەمریکی، بەڵکوو وەک دانیشتوویەکی کالیفۆرنیایی کە خاوەن مێژووی تایبەتی خۆیەتی، لە ئەگەری سەربەخۆیی، سیاسەتێکی جیاواز لە واشنتۆن دەگرێتە بەر و پابەندی ئاشتیخوازیی خەڵکی ویلایەتەکەی و دژی سەربازیگەری و ئیمپریالیزمی ئەمریکی دەوەستێ.
مارکۆس ڕۆئیز ئۆوانز لە درێژەدا بە ئاماژە بە بوونی جەماوەرێکی زۆری ئێرانی لە کالیفۆرنیا، تەرکیزی خستە سەر پرسەکانی وەک ئیسرائیل، شەڕی ناوخۆیی سووریا، پیتاندنی ئۆرانیۆم و گەشەی وزەی ناڤۆکی ئێران و وتیشی: ئێمە کالیفۆرنیاکان چیتر نامانەوێ بە سیاسەتگەلی ئیمپیریالیستییەوە بناسرێین.
شایانی باسە، پرسی جیابوونەوەی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە ڕادەیەک داخ بووە، کە تا ئێستا لانی کەم ٦ داواکاری بۆ سەربەخۆیی ئەو ویلایەتە لە ئەمریکا ئاراستە کراوە.
Your Comment