بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دوایین ئاماری تووش بووان بە کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستانی ٦٣٠ کەس ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: زیاترین بەرز بوونەوەی رێژەی تووش بووان هی شارەکانی سەقز و سنەیە بە ١٧٨ و ١٥٣ تووش بووەوە.
ڕەزاعی ژمارەی تووش بووان بە شارکانی تری پارێزگای بەم شێوەیە ڕاگەیاند: بانە ١٠٠ کەس، قوروە ٤٧، دێولان ٣٧، بیجاڕ ٣٣ ، دیواندەرە ٣٠، مەریوان ٢٦، کامیاران ١٦ و سەوڵاوا ١٠ کەس.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتیشی: تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٧٥ کەس بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە.
ڕەزاعی زیادی کرد: لە سەقز ٢٥ کەس، سنە ٨، قوروە ١٢، بانە ١٢، مەریوان و بیجاڕ هەر کامەیان پێنج کەس، کامیاران و دیواندەرە هەر کامەیان چوار کەس، بە هۆی تووش بوون بە کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
ناوبراو ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە ١٨٨ کەس ڕاگەیاند.
Your Comment