٦١١ کەس لە کوردستان تووشبووی کۆرۆنان/ مەرگی ٧٣ کەس

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، دوایین ئاماری تووش بووان بە کۆرۆنا لە پارێزگای ٦١١ کەس ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ئارەزوو فەلاحی وتی: لە یەک هەزار و ١٨٩ تاقی کردنەوە لە کەسە گوماناوییەکان بە کۆرۆنا لە کوردستان، تا ئێستا ٦١١ حاڵەت پۆزەتیڤ و ٥٣١ حاڵەت نێگەتیڤ بووە.

ناوبراو تووش بووانی لە شارەکانی کوردستان بەم شێوەیە ڕاگەیاند: سەقز ١٧٨، سنە ١٨، بانە٩٦، قوروە ٤٥، دێولان ٣٧، بیجاڕ ٣٠، دیواندەرە ٢٩، مەریوان ٢٢، کامیاران ١٦ و سەوڵاوا ١٠ کەس.

فەلاحی ئاماری مردووان بە هۆی کۆرۆناشی ٧٣ کەس ڕاگەیاند کە لە شارەکان بە شێوەی خوارەوەیە: سەقز ٢٤، سنە ٨، قوروە ١١، بانە ١٢، مەریوان ٥، کامیاران ٤، دیواندەرە ٤ کەس.

هەروەها بە وتەی بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان، ژمارەی ڕزگار بووانی کۆرۆنا لە پارێزگا لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەکە تا ئێستا ١٧٦ کەس ڕاگەیاند.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە دۆخی خێرای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە لە شارە بچووکەکان بە تایبەتی دێولان نیگەرانیی دەربڕی.

News Code 31806

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha