ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای کوردستان بەرز بووەوه

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە تووشبوونی ٤٢٥ کەس لەو پارێزگایە بە ڤایرووسی کۆرۆنا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٨٩٥ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ٤٢٥ کەس پشت‌ڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٤١٥ کس نەرێنی بووە.

ڕاشیگەیاند: لەو ٤٢٥ کەسە ١٣٨ کەسیان لە سەقز، ٨١ کەس لە بانە، ٩٣ کەس لە سنە، ١٣ کەس لە کامیاران، ٣٤ کەس لە قوروە، ١٣ کەس لە مەریوان، ١٨ کەس لە دیواندەرە، ٢٣ کەس لە بیجار، ٩ کەس لە دێولان و ٣ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.

فەلاحی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٦١ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٢٣ کەس لە سەقز، ٧ کەس لە سنە، ٩ کەس لە قوروە، ١٠ کەس لە بانه، ٣ کەس لە دیواندەرە، ٤ کەس لە مەریوان، ٣ کەس لە کامیاران، ٢ کەس لە بیجار قوربانیی ئەو ڤایرووسە بوونە.

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ١٢١ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.

News Code 31754

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha