ئێران کیتی دیاری کردنی کۆرۆنای بەرهەم هێنا/ هەناردەی وڵاتانی دیکەش دەکرێت

کیتەکانی دیاری کردنی کۆرۆنا لەلایەن یەکێک لە کۆمپانیا زانست بنەماکانی ئێرانەوە بەرهەم هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  جۆرێک کیت لە ئێران بۆ دیاری کردنی کۆرۆنا بەرهەم هاتووە کە لە دوو کاتژمێردا ئەنجامی تاقی کردنەوە دەردەخات.

وەحید یوونسی بەرپرسی گەشەی کاری ئەو کۆمپانیا کە کیتەکەی دروست کردووە, وتی: کاتی ئەنجامی تاقی کردنەوەکە ٢ کاتژمێرە و بە بەرهەم هێنانی بەردەوام و بە پێی ئیمکاناتی تاقیگەکانی ژێر چاوەدێری وەزارەتی تەندروستی، کاتی پێشکەش کردنی ئەنجامەکان باشتر دەبێت.

بە ئەم کارەی کۆمپانیا زانست بنەماکانەوە پێداویستی وڵات بە کیتی دیاری کردنی کۆرۆنا چارەسەر کرا. بە شێوەیەک کە پاش چارەسەری پێداویستی ئێران دەتوانین هەناردەشی بکەین. داواکاری بۆ کڕینی ئەو بەرهەمە هەیە.

News Code 31674

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =