٢ کۆنگرێسمانی ئەمریکایی تووشی کۆرۆنا بوون

کۆرۆنا گەیشتتە کۆنگرەی ئەمریکا و دوو کۆنگرێسمانی ئەو وڵاتە تووشی ئەو نەخۆشییە بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیتارتاس، لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردوو، ٢ کۆنگرێسمانەی ئەمریکا لە تووش بوونیان بە کۆرۆنا هەواڵیان دا.

یەکێک لە ئەوانە، بنجامین مەک ئادامز نوێنەری دیمۆکراتی ویلایەتی یوتا و ئەوی تریان ماریۆ دیاز بالارت نوێنەری کۆماریخوازی ویلایەتی فلۆریدایە.

لە ئەمریکا زیاتر لە ٩ هەزار و ٣٠٠ کەس تووشی کۆرۆنا هاتوون و ١٥٠ کەسیش تا ئێستا بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ڕەقەمە لە ئاستی جیهانی بۆ ٢٢٠ هەزار تووش بوو و زیاتر لە ٨ هەزار و ٨٠٠ قوربانی بەرز بووەتەوە.

News Code 31602

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =