واکسەنی کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی لە سەر مشک تاقی کرایەوە

گرووپێک لە توێژەرانی ئیمپێریاڵی کۆلێژی لەندەن خەریکی ئامادەکردنی واکسەنێک بۆ کۆرۆنان کە بە سەرکەوتوویی لە سەر مشکەکان تاقی کراوەتەوە و هیوادارن بتوانن لە سەر مرۆڤیشی تاقی بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژەرانی بەریتانی بە سەرپەرەشتیی ڕابین شاتۆک سەرۆکی زانستگەی هەوکردنی دەروونی و ئیمەنیی زانکۆی ئیمپێریاڵی کۆلێژی لەندەن لە ئەنجامی سەرکەوتووانەی تاقیکاریی واکسەنی کۆوید ١٩ی ئامادەکراویان لە سەر مشکەکان هەواڵیان دا و هیوایان خواست بتوانن تاقیکاری لە سەر مرۆڤیش تا مانگی ژوئەنی ئەمساڵ دەست پێ بکەن.

پۆل مەک کی توێژەری باڵای ئەو پڕۆژە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: مانگێک پاش وەشاندنی ئەو واکسەنانە لە مشکەکان ئەنجامی زۆر باشمان مسۆگەر کردووە و لە کارامەیی واکسەنەکەمان دڵنیا بووینەتەوە و لە ئەگەری گەیشتنی بوودجەی پێویست تا مانگی ژوئەن ڕەوتی تاقیکاری لە سەر مرۆڤیش دەست پێ بکەن.

ئەو گرووپە خەریکی هاوکاری کردنی گرووپێک لە توێژەران لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسان بۆ تاقیکاریی واکسەنەکە لە سەر مەیموونەکان و بۆ ئەو مەبەستە داوای بوودجەیەکی زیاتریان لە کۆنسولی توێژەینەوەی پزیشکی بەریتانیا کردووە بۆ پێشخستنی تاقیکارییە کلینیکی و بالینییەکانیان.

بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە، پێدەچی بڵاوبوونەوەی ئەو واکسەنە یەک ساڵ بخایێنێت.

News Code 31546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =