بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیڤید پەیمان جێگری ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشە دارایی و گەمارۆکان بە ڕۆیتێرز وتی: دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ بە زوویی خاوەن پاپۆرەکان، بەرپرسانی بەندەری و کۆمپانیا بیمەکان سەبارەت بە هومار کردنی نەوتی ئێران هۆشداریی دەدات و داوای دووری کردن لە پێشێل کردنی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی تاران دەکات.
پەیمان لە کۆبوونەویە بنیاتی بەرگری لە دیمۆکراسییەکان وتی: ئێمە هەر کەسێک کە نەوت، بەرهەمە نەوتییەکان و قووتەمەنی ئێران هومار بکات بو شێوەیەک کە گەمارۆکانی ئەمریکای پێشێل کردبێت، دەکەینە ئامانج و گەمارۆی دەخەینە سەر.
ناوبراو هەروەها وتی کە بە پاپۆڕە بارهەڵگرەکان کە بە ئامانجی هەڵاتن لە گەمارۆکانی ئەمریکا جیهازاتی شوینگیری (جی پی ئێس)یان دەکوژێننەوە، هۆشداریی دەدات.
Your Comment