بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حیشمەتوڵڵا سەیدی بە ئاماژە بەوەی کە دابوستنی هێما و مۆنۆمێنتگەل لە ئاستی شاردا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە گواستنەوەی فەرهەنگ و بایەخەکان، وتی: لە پێناو دابوستنی پەیکەرەی یادی بەرخۆدانی خەڵکی کوردستان بەرهەمی هونەرمەندی ناوداری کورد مامۆستا هادی زیائەدینی و بەرهەم هێنانی مامۆستا مەسعوود سەمیمی، فۆنداسیۆنێک بە درێژایی ٧ مەتر لە داوێنی پارکی ئاویەر چێ کرا.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەرزایی ١٥ مەتری و کێشی ٣٠ تۆنی ئەو پەیکەرە، وتیشی: پەیکەرەی یادی بەرخۆدانی خەڵکی کوردستان لە ٥ پاژ پێکهاتووە کە دوای دابەستران بە سێن پلاس و ڕەنگی ئۆپۆکسی، هەنگاوی ڕەنگ کردنی ئەو پەیکەرە و بە دوای ئەودا قۆناغی حەوشەسازی، جوانکاری و تیشککاریی بۆ ئەنجام دەدرێت.
Your Comment