بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەفشانی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: دەرمان وەرگرتنی دکتۆر تاهێر زوبەیری درێژەی هەیە و گیان لەدەست دانی ناوبراو درۆیە.
ناوبراو زیادی کرد: ڕەوتی دەرمانی نەخۆشانی تووش بووی کۆرۆنا بە هێزەوە لە شاری ورمێ و شارەکانی تری ئازەربایجانی ڕۆژاوا درێژەی هەیە.
شەوی ڕابردوو هەواڵی گیان لەدەست دانی یەکێک لە پزیشکە مەهابادیەکان لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی ورمێ لە لایەن هەندێک مێدیای مەهابادییەوە بڵاو بووەوە، بەڵام ئەو بابەتە لە لایەن زانکۆی پزیشکییەوە وەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ پزیشکێک لە ئەو پارێزگایە بە هۆی تووش بوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست نەداوە.
Your Comment