جێژنی نێودەوڵەتی نەورۆز لە کوردستان هەڵوەشایەوە

پارێزگاری کوردستان وتی: جێژنی نێودەوڵەتی نەورۆز کە بڕیار بوو سەرەتاکانی هەفتەی داهاتوو واتا ۲۳ ی ڕەشەممە بە میوانداری سنە بەڕێوە بچێت بەمەبەستی کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەهمەن مواردنیا ڕایگەیاند : ئێران لە لایەن یۆنسکۆوە وەکوو دەبیرخانەی ئەو جێژنە ناسێندرا و بڕیار بوو لە ۲۳ تا ۲۵ ی ڕەشەممە ی ۹۸، جێژنی نێودەوڵەتی نەورۆز بە ئامادەبوونی میوانانێک لە ئەو وڵاتانەی کە نەورۆزیان هەیە و باڵوێزی ژمارەیەکی تر لە وڵاتەکان لە سنە بەڕێوە بچێت.
ناوبراو زیادی کرد: لە چەند مانگ لەوەپێشەوە بەرنامەڕێزیی پێویست بە هاوکاری وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی بۆ بەڕێوە چوونی ئەو جێژنە لە سنە دەستی پێکردبوو.
مێژووی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز و پێشوازی بێ وێنەی خەڵک لە ئەو ڕێوڕەسمە بەرپرسانی هان دا تا پلانی پێویست بۆ بەڕێوە بردنی جێژنی نێودەوڵەتی نەورۆز دابڕێژن بەڵام بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ۳۰ ی ڕێبەندانی ئەمساڵەوە لە ئێران و تووش بوونی زیاتر لە ۳۰۰۰ کەس بە ئەو نەخۆشییە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێوڕەسمە.

News Code 31377

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =