هۆکاری مەرگی سیامەند ڕەحمان/ جەڵتەی دڵ یان کۆرۆنا؟

بەهێزترین کێش‌ هەڵگری کەمئەندامی جیهان شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) لە کاتێکدا کۆچی دوایی کرد کە تەنیا ٣١ تەمەنی بوو و هەر ئەوە بووە هۆی ڕاچڵەکانێکی گەورە بۆ کۆمەڵگای وەرزشی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیامەند ڕەحمان کە لە ساڵی ٢٠١٦ بە هەڵگرتنی کێشی ٣١٠ کیلۆگرامی لە یاریگەلی پارائۆلەمپیکی ڕیۆ نازناوی بەهێزترین پیاوی جیهانی پێبەخشرا، شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) کۆچی دوایی کرد و هۆی مەرگی "جەڵتە و وێستانی دڵ و بێ ئەنجامبوونی ڕیکاڤێری"ی ڕاگەیێندرا.

لەوبارەیەوە مەلاخزری بەرپرسی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شاری شنۆ وێرای پشت‌ڕاست کردنەوەی ئەو بابەتە، جەختی کرد کە تیمی پزیشکی خێرا خۆیان گەیاندۆتە ماڵی سیامەندی ڕەحمان و ڕەوتی ڕیکاڤێریان دەست پێ کردووە و گەیاندووەتە نەخۆشخانە، بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجام بوونە.

بەڵام لەمناوە هەندێ دەنگۆ هۆی مەرگی ئەو پاڵەوانە گرێ دەدەنەوە بە نەخۆشیی کۆرۆناوە.

لەوبارەیەوە زەهرا چابۆکی سەرۆکی کۆمیتەی پزیشکی کۆمیتەی نەتەوەیی پارائۆلەمپیکی ئێرانیش وێرای بێ ئاگایی لەو بابەتە، ڕایگەیاند: خوا لێخۆشبوو سیامەند ڕەحمان یەکێک لەو وەرزشکارانە بووە کە بە هۆی پشکی پارائۆلەمپیکی، لەباری پزیشکی و تەندروستییەوە لە ژێر چاوەدێری بووە و دیارە پشکنینەکان وردبینانەتر و بە پلان‌تر ئەنجام دراوە.

ڕاشیگەیاند" خوالێبخۆشبوو سیامەند ڕەحمان ئەگەرچی لە دەرەوەی تاران دەژیا و تێستە وەرزشییەکانی ئەنجام دەدا، بەڵام ڕەوتی پزیشکیی بە پێی خشتەی زەمانی لە کاتی خۆیدا بۆ ئەنجام دراوە و دواجار دوو مانگ لەوە پێش لە نەخۆشخانەی پسپۆڕیی سەیدولشوهەدای شاری شنۆ و بە ئامادەبوونی تیمی پزیشکی ڕەوانەکراوی کۆمیتەی نەتەوەیی پارائۆلەمپیک پشکنینی بۆ کراوە و لەو پشکنینەدا ، بە وردی پشکنین بۆ دڵ و دەماخی کراوە و نەواری لێ هەڵگیراوە و ئێکۆردیۆگرافی بۆ ئەنجام دراوە.

چابۆکی زیادی کرد: پزیشکان لەوەدا پێداگر بوون کە دڵی سیامەند ڕەحمان هیچ کێشەیەکی جێی مەترسیی نەبووە و هەر بۆیە ئێزنی درێژەی پرۆڤە وەرزشییەکانی پێ دراوە.  

سەرۆکی کۆمیتەی پزیشکی کۆمیتەی نەتەوەیی پارائۆلەمپیکی ئێران هەروەها لە کاردانەوە بە ئەگەری تووشبوونی سیامەند ڕەحمان بە ڤایرووسی کۆرۆنا، وتی: دیارە گیرۆدەبوون بە ڤایرووسی کرۆنا دەروەستی بە کەشی هاوێری و خودی ئەو کەسەوە هەیە. بەڵام من ئاگاداری ئەوە نیم کە ئەو پاڵەوانە جیهانییە تووشی ئەو نەخۆشییە بووبێ یان بەڵگەیەک لەوبارەوە هەبێ و لەبارەیەوە هیچ شتێک کە ئێمە ڕانەگەیێندراوە و تەنیا لە ڕاپۆرتەکەیدا وتراوە کە جەڵتە و وەستانی دڵ و بێ ئەنجامبوونی ڕیکاڤێری هۆکاری مەرگی بووە.

ناوبراو بە بیرهێنانەوە مەرگی لەناکاو لە وەرزشوان گەلی  کێش قورس و پڕۆفێشناڵ وەک بابەتێکی باوی ناو جیهانی وەرزشی، جەختی کرد: لەوەی کە سیامەند ڕەحمان بە پێی دوا پشکنینەکان هیچ گرفتێکی ئەوتۆی لە دڵ و دەرمارەکانیدا نەبووە، دڵنیاین.

بەڵام سەبارەت بە تووشبوون بە کۆرۆنا، دەبێ ناوەندی تەندروستی و دەرمانی شاری شنۆ وەڵامدەر بێت. بەڵام تا ئەو جێگەی من بزانم لە ڕاپۆرتی پزیشکیی هیچ ئاماژەیەک بەو بابەتە نەدراوە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواش ڕایانگەیاند کە هۆکاری مەرگی سیامەند وەستانی دڵ بووە نەک کۆرۆنا.

چابۆکی سەبارەت بەوەی کە ئایا کۆمیتەی نەتەوەیی پارائۆلەمپیک بە هۆی گرینگیی بابەتەکە پەیجۆری ئەو پرسە دەبێت؟، وتیشی: سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمیتەی نەتەوەیی پارائۆلەمپیک بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی خوالێبخۆشبوو سیامەند ڕەحمان چوونەتە شاری شنۆ و ئەگەر پێویست بە پەیجووری و لێکدانەوەی بابەتەکە بێت، بێ شک خۆیان ئەنجامی دەدەن.

شایانی باسە، سیامەند ڕەحمان کە بە هەڵگرتنی کێشی ٣١٠ کیلۆگرامی لە یاریگەلی پارائۆلەمپیکی ڕیۆ نازناوی بەهێزترین پیاو کەمئەندامی جیهانی مسۆگەر کردبوو و خاوەن چەندین میدالیای زێڕی جیهانی و لەوان پارائۆلەمپیکی لەنەدەن بۆ ساڵی ٢٠١٢ و پارائۆلەمپیکی ڕیۆ بۆ ساڵی ٢٠١٦ و پێنج میدیای زێر و زێوێکی ڕکابەرییە قارەمانییەکانی جیهان و سێ میدالیای زێڕی یاریگەلی پارائاسیایی ٢٠١٠ی گوانژۆ، ٢١٠٤ی ئینچێئۆن و ٢٠١٨ی جاکارتا بوو، شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) لە کاتێکدا کۆچی دوایی کرد کە تەنیا ٣١ بەهار لە تەمەنی تێپەڕیبوو.

News Code 31323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =