بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسروڵڵا ڕشنوودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند: سنووری حاجی عۆمەران تا کاتێکی نادیار بەس بۆ چوونە دەرەوەی ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناو ئێران کراوەیە و بەس هاووڵاتییە عێراقییەکانیش دەتوانن بچنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو وتیشی: دانوستانی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هەر بەردەوامە.
شیاوی باسە کە مۆری درێژ کردنەوەی هاتوچۆی مانەوە لە سنووری ئەنجام نادرێت و ئەگەر بچنە ئەوێ ئەبێ هەر بچنە دەرەوە.
بۆچوونی ئێوە