بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆغۆ پرینچێک سەرۆکی حزبی وەتەن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە ئەستەنبۆڵ، بە ئاماژە بە بڕیاری ئەو حزبە، ڕایگەیاند: لەو بڕیارەدا وێرای هوشداردان بۆ درێژەی ناکۆکی و ئاڵۆزیی ئێستای نێوان تورکیا و سووریا، جەخت لەوە کراوە کە ناکۆکییەکان داوێکن بۆ تورکیا و ئەردۆغان.
ناوبراو بیری هێنایەوە: خەریکن تورکیا و سەرۆک کۆمارمان رەچەب تەیب ئەردۆغان بەرەو داوێک دەبن کە نە تەنیا تورکیا بەڵکوو دراوسێکانیشمان واتە سووریا، عێراق، ئێران و ڕووسیاش بە دەستییەوە دەناڵێنن.
پرینچێک لە درێژەدا جەختی کرد: کەسانێک کە ئەو داوەیان وەڕێخستووە ئەمریکا و ئیسرائیلن و هاوپەیمانانی پەیمانی ئەتلانتیکی باکوور (ناتۆ)ش لە تورکیا ڕۆڵێکی بنەماییان لە پلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئەستۆیە و دەنەدانی تورکیا بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ لە گەڵ دەوڵەتی سووریا یەکەمین هەنگاوی کەوتنە ناو ئەو داوەیە.
سەرۆکی حزبی وەتەن بە ئاماژە بە پیلانی تەریکخستنی تورکیا و سەرۆک کۆماری تورکیا و دوورخستنەوەی لە هاوپەیمانانی سەرەکیی واتە ڕووسیا، ئێران، عێراق و کۆماری گەلانی چین، ڕوونی کردەوە: ئەو داوە تەنیا بە ئەدلەب یان سووریا نابەسترێتەوە، بەڵکوو داوەکە زۆر بەربڵاوترە و لە دەریای ناوەڕاستەوە تا رۆژهەڵاتی فورات، لە قوبرێسەوە تا لیبیا بڵاوە و لەو جەگرافیا بەرینەدا تورکیا بە تەنیا کەوتووە و لە چەندین بەرەدا بەرەوڕووی هەڕەشەیە.
Your Comment