بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباسی، وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیس ڕایگەیاند: لە سەد نوێنەری مەجلیس کە تاوی کردنەوەیان بۆ نەخۆشی کرۆنا دابوو، تاقی کردنەوەی ٥ کەسیان ئەرێنی بووە، کەواتە بە پێی بڕیاری مەجلیس، لە هەموو نوێنەرەکان تاقی کردنەوە دەکرێت.
شیاوی باسە کە هەر ئەمڕۆ نوێنەرێکی هەڵبژێردراوی شاری ئاستانەی ئەشرەفیەی سەر بە پارێزگای گیلان لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی پێش ئەوەی کە کاری خۆی لە مەجلیس دەست پێبکات، بە هۆی تووش بوون بە کرۆنا گیانی لەدەست دا.
Your Comment