بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی كرۆنا له هه‌رێمی كرودستان تۆمارنه‌كراوه."
ڕاشیگەیاند کە : ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له وڵاتی ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له وڵات چین گه‌ڕابونه‌وه له ۱۳ شوێن له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
وه‌زیری ته‌ندروستی باسی لەوەشکرد کە ماوه‌ی مانگێكه قۆناغ به قۆناغ به‌پێی بڕیار و رێنمایی نوێ رێكاری نوێیان گرتوەته‌به‌ر، كه هاوته‌ریب بوه له‌گه‌ڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كرۆنا بە جیهاندا، به‌تایبه‌ت له حاڵه‌تی ئێستادا كه ۴۳ حاڵه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆماركراون، زۆرترینیان له وڵاتی ئێرانن، کە سنوورێكی فراوانی له‌گه‌ل عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "حكومه‌تی هه‌رێم ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی پێكهێناوه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت، له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامین و رۆژانه كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت، بڕیاری گرنگیش دراون، له وه‌زاره‌تی ناوخۆش بڕیار بۆ قۆناغه‌كانی داهاتو ده‌درێن".
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانی دڵنیاشییدا بە خەڵک و وتی: "له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبون به ڤایرۆسی کرۆنا یان گومان‌لێكراو نیه، هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش كه باس كرابێت كه پێویستی به‌چاودێری هه‌بێت چاودێری كراوه، به‌ڵام هیچ حاڵه‌تێك نه‌بووه".
Your Comment