بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی سەرۆکایەتی مەجلیسی ئێران بە هەواڵنێرانی وت؛ وەزیری تەندروستی پێمانی ڕاگەیاندووە کە ئەو ڕێژەیەی کە دەوترێت لە نەخۆشخانەکان ڕاگیراون هی زیاتریان ئانفۆڵانزایە و تەنیا لە ئێران ئێستا ۶۴ کەس تووشی کرۆناڤایرۆس بوونە.
وتیشی : تا ئێستا ۱۲ کەس لە ئێران بە هۆی کرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو هەواڵە درۆیە کە نوێنەری قوم وتوویەتی ۵۰ کەس مردوون و ئەم دەنگۆیە ڕەتدەکەینەوە.
ئەوەشی راگەیاند کە لەباری کەلوپەلی پزیشکیەوە کێشە و کەمایەسیمان نییە و دەست دەکرێت بە بڵاوکردنەوەی دەمامەک و پاککرەوە بە بەلاش لە ناو خەڵکدا بۆ ئەوەی پێشگیری لە تەشەنە سەندی نەخۆشیەکە بکرێت.
Your Comment