خاتوونێک بووە نوێنەری مەریوان و سەوڵاوا لە مەجلیس

شیوا قاسمی پوور، لە لایەن خەڵکی شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا وەک نوێنەر لە خولی یازدەهەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرمانداری مەریوان ڕایگەیاند کە دوای بژاردنی دەنگەکان خاتوو شیوا قاسمی پوور بە ۸ هەزار و ۵۲۸ دەنگ وەک نوێنەری مەریوان و سەوڵاوا دەچێتە مەجلیس.
 لە هەڵبژاردنی خولی یازدەهەمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران کە دوێنێ هەینی بەڕێوەچوو، لە مەریوان و سەوڵاوا ۳۷ هەزار و ۷۵۱ دەنگ وەرگیرا.

ئەمە یەکم جارە خاتوونێک لە کوردستاندا دەبێتە نوێنەری مەجلیس.
 

News Code 31137

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha