بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, کەمێک پێش ئێستا ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران چووە سەر سندووقی دەنگدان و بەشدار بوو لە هەڵبژاردنی مەجلیس.
ڕێبەری باڵای ئێران بە هەواڵنێرانیان وت: ڕۆژی هەڵبژاردن, ڕۆژی جەژنی نەتەوەییە; هەروەها ڕۆژی هاتنەدی مافی مەدەنی گەلە; گەل ئەمڕۆ دەنگ دەپەن و بە بەشداریی خۆیان لە ئیدارەی وڵات هاوبەش دەبن و هەروەها ئەرکێکی شەرعیە.
هەڵبژاردن دەستەبەرکەری بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی وڵاته. من داوا دەکەم خەڵک بێن و بەشدار بن و دەنگ بدەنە کەسی تایبەتی خۆیان .
هیوایشیان خواست کە ئەم هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ وڵات.
Your Comment