بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی ئەمریکی ئێن بی سی نیوز وتی: ئێران و ئەمریکا لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوەیەک کە دوای شەهادەتی سەردار سولەیمانی هەیانبوو؛ نامەیەکی توندوتیژیان پێکەوە ئاڵۆزگۆڕ کرد لە حاڵێکدایە دۆناڵد ترامپ ٢ وڵاتەکەی تا سەروبەندی شەڕ بردە پێشەوە.
ناوبراو هەروەها وتی کە لە مانگی ژانڤیەوە بەم لاوە، پێوەندی دوو لایەنەکە هەر توندە. هەروەها سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە وەرگرتنی سیاسەتی هەڵە لە پێوەندی لە گەڵ ئێران تۆمەتبار کرد.
ناوبراو لەم بارەوە وتی: جێی داخە کە ئەمریکا، لە سەر بنەمای هەواڵگری هەڵە، نەزانی و خۆبەزل زانی؛ ڕێگایەکی گرتە پێش کە ناوچەکەی تا سەروبەندی شەڕ بردە پێشەوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا ئاماژەی کردە سەر ئەو پرسە ئێران ناتوانێت بە تەنیا سندۆقی ڕەشەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە بکاتەوە و لە هەمان کاتدا جەختی کرد کە سندۆقەکەش نادەینە وڵاتە بیانییەکان.
Your Comment