بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، لە دۆخێکدا کە ڕاوێژکارێکی دەرمانی پایەبەرز لە چین ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەو وڵاتە ئەگەری هەیە تا مانگی ئاپ ڕابگیردرێت؛ ژمارەی قوربانیانی ئەو ڤایرۆسە مەرگهێنەرە ۱۰۰ هەزار کەس تێبپەڕێت و ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ئەوەی دوژمنی ژمارە یەکی خەڵک و هەڕەشەیەکی جیهانی زۆر مەترسیدارتر لە هەڕەشەی تیرۆریزم وەسف کرد.
لە هەمان پێوەندیدا، سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تا بەرهەم هێنانی دەرزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ۱۸ مانگ کات دەبات، ڕایگەیاند کە جیهان ئەبێ ئەو ڤایرۆسە دوژمنی ژمارە یەکی خەڵک لە بەرچاو بگرێت.
شیاوی باسە کە ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ۱۰۱۷ کەس لە چین بە هۆی تووشبوون بە ئەو ڤایرۆسەوە گیانی خۆی لەدەست داوە و ژمارەی تووشبووان بە ئەو ڤایرۆسە ئێستاکە گەیشتووەتە ۴۲۷۰۸.
Your Comment