بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی دەیلی بیست لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا بە پشت بەستن بە بەڵگەیەک کە یەکێک لە نوێنەرە گرووپی تیرۆریستیی مونافقین بە وەزارەتی دادستێنی ئەمریکا ڕادەست کردووە، ڕایگەیاند کە برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی دەوڵەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە گەڵ یەکێک لە نوێنەرەکانی گرووپی تیرۆریستی مونافقین دیداری کردووە.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە برایان هۆک ڕۆکی سی و یەکەمی ژانڤیە لە گەڵ ڕابرت جی جۆزێف بەرپرسێکی پایەبەرز و پێشووی ئەمریکا کە ئێستاکە نوێنەرایەتی ئەنجومنەی نەتەوەیی بەرخۆدانی ئێرانی لەئەستۆیە، دیداری کردووە. شیاوی باسە کە ئەو ئەنجومەنە لقی سیاسی گرووپی تیرۆریستی مونافقین دێتە ئەژمار.
دیداری جۆزیف لە گەڵ هۆک ڕێک چەند هەفتە دوای هێرشی ئاسمانی هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا بۆ سەر کاروانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و شەهادەتی سەردار سولەیمانی، فەرماندەی هێزەکانی قودسی سوپای پاسدرانی ئێران ئەنجام دەبێت.
Your Comment