ڕێپێوانی ۲۲ی ڕێبەندان لە ئێران بەڕێوەچوو/تابووتی سەربازانی ئەمریکایی هەڵگیرا

بەیانی ئەمڕۆ ۲۲ی ڕێبەندان بە بەشداریی بەشکۆی خەڵکی ئێران و هەروەها ئامادەیی بەرپرسانی باڵای وڵات ڕێپێوانی یادی سەرکەوتنی شۆڕش بەڕێوەبرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , کاتژمێر ۹ی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ۲۲ی ڕێبەندان ڕێپێوانی یادی چل و یەک ساڵەیی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەستپێدەکات.

ڕێپێوانی چل و یەکەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە ۵۲۰۰ شوێنی وڵات بەڕێوەدەچێت.

بە وتەی بەرپرسان زیاتر لە ۶ هەزار وێنەگر, هەواڵنێر و ڕۆژنامەوان ئامادەی ڕووماڵ کردنی ئەم ڕووداوەن.

خەڵکی ئێران لەم ڕێپێوانەدا بە شێوەی سەمبۆلیک تابووتی سەربازانی ئەمریکایی لە ناوچەکەیان هەڵگرت  بەو مانایە کە ئەگەر لە ناوچەکە نکشێنەوە بە مردوویی و بە تابووت دەبرێنە دەرەوە.

ئەمڕۆ هاکات چلەی شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی و هاوڕێیەکانیەتی و خەڵک ئێران یادی سەردار سولەیمانیان بەرز ڕاگرت.

News Code 30956

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =