بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا ڕەحمانی شەوی شەممە لە سەردان لە سنووری سەیرانبەند و کردنەوەی بە فەرمی بازاڕچەی کاتیی سنووری بە ئامانجی ئاسانکاری لە پارێزگای کوردستان وتی: لە دۆخی شەڕی ئابووری لە ئێران پێویست بە ڕۆحیەی هاوکاری و ئاسانکاری هەیە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمڕۆکە بە شێوەی فەرمی بازاڕچەی کاتیی نافەرمی لە چوار پارێزگا و لەوانە کورستان کراوەتەوە، وتی: لە دۆخی نوێ لە جیاتی تۆماری سفارشتەکان، تۆماری ئاماری ئەنجام دەبێت و هاوردە کردنی ١٠٠ جۆر کاڵا بە گشتی ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە دۆخی ئێستادا ئێمە نیگایەکی تەیبەتمان بە گەشەی بازرگانی لە سنوورەکان هەیە، زیادی کرد: هەناردە کردن مەکینەی بەرهەم هێنانی نەتەوەیی دێتە ئەژمار.
ئەو وەزیرە درێژەی دا: بازرگانی لە سنوور دەرفەتێکە تا ئێمە بتوانین هەندێک لە کاڵاکان کە لە ئێران پێوسیتمانە، لە ئەو ریگایەوە دابین بکەین.
Your Comment