AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٩ ١٢:٥٦

لە تەل تەمر؛

٦ شەڕڤانی هەسەدە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا کوژران

٦ شەڕڤانی هەسەدە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا کوژران

لە هێرشەکانی سوپای تورکیا-سوپای ئازادی سووریا بۆ سەر بنکەکانی سوپای دیمۆکراتی سووریا لە تەل تەمر شەش هێزی سەر بە ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، لە هێرشەکانی سوپای تورکیا- سوپای ئازادی سووریا بۆ سە بنکەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە تل تەمر شەش هێزی سەر بە ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر کوژراون.

سوپای تورکیا و هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا لە ڕۆژانی ڕابردوو هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر ناوچەی تەل تەمر، لە ڕۆژهەڵاتی فوراتیان زیاد کردووە و لە هەوڵدان بۆ چوون بۆ ناو ئەو شارە و کنترۆڵی بەشگەلێک لە ئەو شارە.

هێزەکانی سوپای تورکیا کە تا ١٢٠ کیلۆمەتری گرێ سپی – سەرێکانیان کۆنترۆڵ کردووە، لە هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان بەرەوی لای تەل تەمر و هەر بەو بۆنەشەوە هێرشی بەربڵاویان بۆ سەر ئەو ناوچە دەست پێکردووە.

News ID 30909

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha