ئەمریکا نیگەرانی نفووزی زیاتری ڕووسیا لە باکووری سووریایە

جەیمز جێفری لە نیگەرانی ئەمریکا هەمبەر بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی ڕووسیا بۆ چوونە ناو ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا و پێشڤەچوونی سوپای سووریا هەوڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا شەوی ڕابردوو (دووشەممە) سەبارەت بە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا هۆشداری داوە و ڕایگەیاند: ئەم بابەتە بە ئەنقەست بە ئاراستەی درست‌کردنی کێشە بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە سووریادا دەڕوات و ئەمە کێشە دروست دەکات.

جێفری هەروەها نیگەرانیی خۆی لەبارەی پێشڤەچوونەکانی سوپای سووریا لە ئەدلەب ڕاگەیاند.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، لە درێژەدا ڕووسیای بەوە تۆمەتبار کرد کە ڕێککەوتنەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لەپێناو کەم کردنەوەی گرژییەکان پێشێل دەکات و داوای لە ڕووسیا کرد بە تەواوەتی پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکان.

شایانی باسە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا کێشەیان بۆ جووڵەی یەکتر لە باکووری سووریا دروست کردووە و لەمناوە ڕووسیا هەوڵی داوە دزە بکاتە ناوچە نەوتییەکانی سووریا کە بە دەست کوردەکان و ئەمریکاوەیە.

هەروەها لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا "واشنتۆن ئیگزەمینر" لە نیگەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەسەندنی پێشڕەویی ئەم دواییەی سوپای سووریا لە ئەدلەبەوە بەرەو ناوچەگەلی ژێردەسەڵاتی ئەمریکا بە پشتگیریی ڕووسیا هەواڵی داوە.

News Code 30896

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha