٥٢٩ هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لە پارێزگای کوردستانەوە هەناردە کرا

بەڕێوەبەری گەشەی بازرگانی جیهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: ئەوساڵ ئاستی هەناردەی بەروبوومی کشتوکاڵی لە کوردستان بە لە سەدا ١٩ی بەرزبوونەوەی کێش، گەیشتە ٥٢٩ تۆن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەهریار حەنیفی بەڕێوەبەری گەشەی بازرگانی جیهادی کشتوکاڵی کوردستان ڕاشیگەیاند: بە پێی ئاماری ئاستی هەناردەی کشتوکاڵی پارێزگا لە دە مانگی ڕابردوودا بە بایەخی ٢٧٤ ملیۆن دۆلار، لە سەدا ٤٩ی بایەخی هەناردەیی پارێزگای پێک‌هیناوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دابەزینی لە سەدا ٢٠ بایەخی هەناردەی کشتوکاڵی ئەوساڵ بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، وتیشی: لەباری کێشەوە هەناردەی کشتوکاڵی ئەوساڵ لە سەدا ١٩ بەرز بۆتەوە و لە ٤٤٥ هەزار تۆنەوە گەیشتۆتە ٥٢٩ هەزار تۆن.

حەنیفی زۆرترین هەناردەی کشتوکاڵیی بەربوومی زەرعەتی ڕاگەیاند و زیادی کرد: داوکاریی زۆری بازاری عێراق بۆ بەرهەمی وەک تەماتە و شووتی هۆی بەرزبوونەوەی هەناردەی بەربوومی کشتوکاڵی لەوساڵدا بوو.

وتیشی هۆی دابەزینی بایەخی هەناردەی کشتوکاڵی پێشگری لە هەناردەی بەرهەمی ئاژەڵی بە هۆی قەدەغەی هەناردەی ئاژەڵی زیندوو بووە کە بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو لە سەدا ٨٠ دابەزینی بووە، دەنا لە بابەتی هەناردەی بەربوومی کشتوکاڵی لەوساڵدا بە هۆی ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی و شێوەی دروستی بەستەبەندی لە سەدا ٣١ بەرزبوونەوەمان بووە.

News Code 30886

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha