کاردانەوەی دیمەشق بە جووڵە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: سووریا ئەمڕۆ، وەکوو دوێنێ نییە. سوپای سووریا درێژە دەداتە ئازاد کردنی تەواوی وڵات لە تیرۆریزم و داگیرکاریی بیانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە وەتەن، فەیسەڵ مقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: سووریا ئەمڕۆ، وەکوو دوێنێ نییە. سوپای سووریا درێژە دەداتە ئازاد کردنی تەواوی وڵات لە تیرۆریزم و داگیرکاری بیانی.

ناوبراو زیادی کرد: تیرۆریستەکان لە گەڵ ڕژێمی تورکیا هەماهەنگی تەواویان هەیە و ئەنقەرە ئەبێ لە ئەو هەوڵانە دەست هەڵبگرێت چونکوو کاریگەری نەرێنی لە سەر تورکیا هەیە.

مقداد وتیشی: هەوڵەکانی تورکیا لە سەر دانوستانەکانی ئاستانە و سووچی لە دژایەتی دایە.

سەبارەت بە چوونی هێزەکانی تورکیا بۆ سووریاش وتی: ئێمە هەرجۆرە پێشێل کاریەکی ڕێککەوتنی ئەدەنە ئیدانە دەکەین و ڕژێمی تورکیا بە ئەو رێککەوتنە کە هاتنی تورکیا بۆ ئەو وڵاتە بە ئەو شێوە ئیدانە دەکات، پێبەند نییە. یاسای نێودەوڵەتی ئیزن ناداتە هیچ وڵاتێک دەست درێژی بکاتە سەر وڵاتێکی تر و دانیشتووانی ئەو وڵاتە جێ بەجێ بکات، ئاڵای وڵاتەکەی هەڵبکات و قوتابخانەی تورکی بکاتەوە.

News Code 30854

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =